ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەبەردەم هاندەران و یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیسپانیۆلی کرد.
کوڕانی چابی ئەڵۆنسۆ یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و توانییان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکست بە ئیسپانیۆل بهێنن، هەردوو گۆڵەکەی میرێنگێ لە ڕیگای ئیدیر میلیتاو و مباپێیەوە بوو.
بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید پێنجەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی بەدەستهێنا و 15 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی خولەکەیە.
ڤیدیۆ: