دژەتیرۆر زانیاری لەبارەی ئەو تیرۆریستە بڵاودەكاتەوە كە لەسنووری كەركوك دەستگیر كرا

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 283

راچڵەكین -

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر زانیاریی لەبارەی ئەو تیرۆرریستە ئاشكرا دەات كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە سنووری پارێزگای كەركوك دەستگیركرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، كە ئەمڕۆ شەممە 20-9-2025 بڵاویكردووەتەوە، پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەكانیان، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا توانرا تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیربكرێت، كە پێشینەی كاری هەبووە لەناو ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و دواتریش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەكردووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، تا كاتی دەستگیركردنی، كاری لۆجیستی و دابینكردنی پێداویستی بۆ ئەو داعش كردووە.

تیرۆریستەكە پاش دەستگیركردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا كرا بەمەبەستی سزادانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن