بەوێنەو ڤیدیۆ .. (سەردار) لە ئاسایشی سلێمانی

کوردستان

12/02/2020     ژمارەی بینراو 30721

راچڵەكین-

پێگەكانی نزیك لە ئاسایشی سلێمانی وێنەی ئەو ھاوڵاتیەیان بڵاوكردەوە كە ماوەیەك لەمەوبەر لە دوو گرتەی ڤێدیۆیدا دەركەوت لە یەكێكیان ھێرش دەكاتە سەر دەسەڵات و لەویتریان كەسێك بەناوی ئاسایشەوە ھەڕەشەی لێدەكات و پەشیمانی دەكاتەوە.

ھاوڵاتییەكە ناوی (سەردار)ەو دانیشتووی شاری سلێمانییە وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پێشوازی گەرمی لێكردووە.

بەوتەی پێگەكانی ئاسایشی یەكێتی؛ لیوا حەسەن نوری لەنزیكەوە چاوی كەوتووە بە سەردار، كە ماوەیەكە لێرەو لەوێ  خەڵكانێك ئەیترسێنن بەناوی ئاسایشەوە و بۆ مەرامێكی خۆیان یان چەند ساتێك بۆ خۆشی خۆیان هەستی ئەم جۆرە كەسانە بریندار ئەكەن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەڵێنی ئەوەشی بە كاك سەردار داوە، كە هەموو كات ئاسایش براو كەس و كاریەتی و هەركاتێك بیەوێت ئێمە لەخزمەتیان و وەلەهیچ كەسێكیش قبوڵ ناكەین بەناوی دەزگای ئاسایشەوە هاوڵاتیان بترسێن و هەڕەشە لەهیچ كەسێك بكەن.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن