راچلەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، تۆمەتباری
کوشتنی دوو کەس لە کفری خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: تۆمەتبار
جمهور رۆستەم محەمەد لەدایکبووی 1964، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە رووداوی
کوشتنی دوو هاوڵاتی لە شاری کفری، خۆی رادەستی هێزەکانمان کرد.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر:
تۆمەتبار ( جمهور ڕۆستەم محمد) لەدایکبووی
ساڵی ١٩٦٤ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.
کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له روداوی کوشتنی دوو
هاوولاتى له شارۆچکەی کفری لە رێکەوتی ٢٤/٩/٢٠٢٥ لە ئێستادا ناوبراو بە بڕیاری بەڕێز داوەری لێکۆلینەوە ڕاگیراوە