راچڵەكین -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بارودۆخی دارایی نوێی هەرێم و خەرجییەكان لە دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنەوەی نەوت، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی نوێی هەرێمی كوردستان و خەرجییەكان لە دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و بابەتی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (2132) لە 2ی 11ی 2025، كە بڕگەكانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، هەڵدەوەشێنرێتەوە.
لە بەشێكی دیكەدا، ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) پەسند دەكات، كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، لەپێناو پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە.