رووسیا و ئۆكراینا بەشێكی دیكەی سەربازە دیلەكانی جەنگ ئازاد دەكەن

جیهان

02/10/2025     ژمارەی بینراو 268

وێنە... ئەرشیف

راچڵەكین -

رووسیا و ئۆكراینا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوانیان، ژمارەیەكی دیكەی دیلەكانی یەكتر ئازاد دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-10-2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی هەردوولایە، هەریەك لە رووسیا و ئۆكراینا 185 دیلی یەكتریان ئازادكرد.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشكریكرد، پرۆسەی ئاڵوگوڕكردنی دیلەكانی جەنگ لەگەڵ ئۆكراینا بەردەوام دەبێت، سەربازە دیلەكانی رووسیاش دوای ئازادبوونیان، رەوانەی بێلارووس كراون و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەگەڕێندرێنەوە بۆ رووسیا رەوانەی ناو كەسوكاری دەكرێنەوە.

تائێستا رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازی یەكتریان ئازادكردووە، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون، هاوكات سوپای رووسیا تائێستا تەرمی چەندین هەزار سەربازی ئۆكراینی رادەستی حكومەتی كیێڤ كردووەتەوە، كە لە بەرەكانی جەنگ كوژرابوون و تەرمەكانیان كەوتبووە دەست هێزەكانی رووسیا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن