ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕیال مەدرید و هاندەرانی هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە دانی کارڤاخال کاپتنیان پێگەیشت، بەو پێیەی پێکانەکەی یاریزانەکە کەمترە لەوەی لە سەرەتادا پێشبینی دەکرا، واتە دوورکەوتنەوەکەی کورتتر دەبێتەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارڤاخال ئامادە دەبێت بۆ چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانی بۆ یارییەکانی داهاتووی ئیل کلاسیکۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر بەرشەلۆنەی ڕکابەری سەرەکی لە لالیگا.
پێشبینی دەکرێت کارڤاخال تەنها 21 ڕۆژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەڵام تۆپەکە لە یاریگای دانی دەبێت، چونکە دەبێت چەند کاتژمێرێک کاری زیادە بکات بۆ تەواوکردنی بەرنامەی چارەسەرکردن کە دڵنیای دەدات لە گونجاوی بۆ ئیل کلاسیکۆ.
ڕیال مەدرید شەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڤیاریال لە مانگی تشرینی یەکەمدا یاریی دەکات، پێش ئەوەی لە 19ی مانگ لە یاریگای کۆلۆسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز ڕووبەڕووی خیتافی ببێتەوە، ئەمەش یەکەم یارییە دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو.
دواتر ڕیال مەدرید لە 22ی ئۆکتۆبەر بۆ قۆناغی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەکات، پێش ئەوەی مانگەکە بە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە لە ئیل کلاسیکۆ لە هەمان یاریگا لە 26 مانگ دابخات.