راچڵەکین- کامەران کەریم
بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لیژنە هاوبەشەکان چوار دەرمانخانە و یەک نۆرینگە دادەخەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ کە وێنەیەکی بۆ ڕاچڵەکین نێردراوە تێیدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکانی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشیان کرد، بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، چوار دەرمانخانە و یەک نۆرینگە داخران و بەڵێننامەیان پێ پڕکرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەکاتی کردنەوەی دەرمانخانەکان بێ مۆڵەتی تەندروستی دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.