راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی لێخۆشبوونی پێشینەی خانوبەرە، كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی یەكەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، سەبارەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی لێخۆشبوونی پێشینەی خانوبەرە ، كەسوكاری شەهیدان بەشێكیان تێبینیان لەسەر چەند بابەتێك هەبوو ، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواو ، لێرەوە بۆ هەموولایەك رووندەكەینەوە كە:
١- ئەم لێخۆشبوونە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان (دایك ، باوك ، خوشك، برا ، هاوسەر ، كوڕ ،كچ) دەگرێتەوە لە هەردوو شەهیدی (كیمیاباران و سەنگەر).
٢- زیندانی سیاسی و بەركەوتە ، بەمەرجێك خودی كەسە زیندانی سیاسی یان بەركەوتە بێت (نەك كوڕ و كچ یان خوشك و برای بەركەوتە و زیندانی سیاسی) .
٣- جگە ئەوانەی پێشینەی خانوبەرەیان وەرگرتووە ، ئەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانی سیاسی و بەركەوتانەی چەكی كیمیاوی دەگرێتەوە كە لە سندوقی نیشتەجێبوون سودمەندبوون .
٤- ئەگەر ژن و مێرد یەكێكیان (خوشك ، برا ،كوڕ ،كچ)ی شەهید بێت یان زیندانی سیاسی یان بەركەوتەی چەكی كیمیاوی بێت پێشینەی خانوبەرەی راكێشابێت و بەناوی خۆی نەبێت و بەناوی هاوسەرەكەیەوەبێت ، لێخۆشبوون دەیگرێتەوە بەمەرجێك وێنەیەكی تەصدیقكراوی گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد زواج)لەگەڵ خۆی بهێنێت .
٥- شەهیدی هاوڵاتی ناگرێتەوە .