راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە و پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 8-10-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ پێنج شەممە 9-10-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیا و بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم، لە كاتی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ چالاكتر دەبێت. هاوكات پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 34 پلەی سیلیزی
كەركوك : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی