دەرباز كۆسرەت رەسول زانیارییەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا دەكات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98


راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكانی تایبەت بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025 دەرباز كۆسرەت رەسول بە كەناڵ 8ی راگەیاند:" ئومێد دەكەین بەزووترین كات بگەینە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆكان بەردەوامیان هەیە.

وتیشی:" وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كاك بافڵ دوێنێ جەختی لەوەكرد كە حكومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت لەنێوان دوو هێزی لەهەرێمی كوردستان و لەوانەیە هێزی تریش بەشدار بێت تیایدا."

دەرباز كۆسرەت رەسول، جەختی لەوەشكرد" دەبێت وەك یەكێتی ئەوەی بە ئیستیحقاقی خۆمانی دەزانین بەدەستی بهێنین."



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن