راچڵەكین-
كاندیدێكی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هێرش دەكاتە سەر دەرچوویەكی زانكۆ لەئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف و ئەویش بەپێڵاوەكانی لێی دەدات.
ماڵپەڕی میربەد بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025 لەكاتێكدا ژمارەیەك دەرچووی زانكۆو گرێبسەتە نوێیەكان دەچنە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بەمەبەستی بەدواداچوونی دامەزراندنیان، عامر نەسروڵا كە كاندیدی هاوپەیمانی خزمەتگوزارییەكانە، لەوێ ئامادە دەبێت و ویستوویەتی وێنەیەك لەگەڵ ئەو دەرچووانەدا بگرێت تا دواتر وەك بانگەشەی هەڵبژاردن لەسوودی خۆی بەكاریبهێنێت، بەڵام ئەو دەرچووانە رەتیانكردووەتەوە وێنەی لەگەڵ بگرن و پێیان وتووە كە ئەو هیچ رۆڵێكی نەبووە لە هەوڵی دامەزراندنیان.
وەك ماڵپەڕە عیراقییەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەو كاندیدە بەو هەڵوێستە زۆر تورە دەبێت، هەر بۆیە زللە لەیەكێك لە خوێندكارە دەرچووە كچەكان دەدات، ئەوەش وادەكات شەڕەكە پەرە بسینێت و خوێندكارەكە بەپێڵاوەكانی لەو كاندیدە بدات و دواتر هێزە ئەمنییەكان بووەتە ناوبژیكارو كۆتاییان بەشەڕەكە هێناوە.