ڕاچڵەکین سپۆرت -
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسری سعودی، باسی لە وازهێنانی لە دوای وەرگرتنی خەڵاتێکی نوێ، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ژیانی وەرزشی بەناوبانگی لەگەڵ وڵاتەکەی و ئەو یانانەی کە نوێنەرایەتی کردووە، دەکات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتی گڵۆب پرێستیجی لە مەراسیمی خەڵاتەکانی گڵۆبس لە پورتوگال بەدەستهێنا، کە ڕێزلێنان لە ژیانی وەرزشی تۆپی پێی 22 ساڵەی بردەوە.
لەگەڵ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند، پلانی هەیە بۆ چەندین ساڵی دیکە بەردەوام بێت لە یاریکردن، جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆتایی ژیانی وەرزشی تۆپی پێی هێشتا نزیک نەبووەتەوە.
ڕۆناڵدۆ دەڵێت، دەزانم ڕەنگە بێزار بن لە بینینی من لەم جۆرە ئاهەنگ و خەڵاتانەدا، بەڵام باوەڕم وایە هێشتا زۆر شتم ماوە پێشکەشی هەڵبژاردەی نیشتمانی و تۆپی پێ بە گشتی بکەم.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بم لە یاریکردن نەک زۆر، ئەگەر ڕاستگۆ بم، دەمەوێت سوپاسی هەموو هاوڕێکانی تیمەکەم بکەم کە لێیانەوە فێربووم، تەنانەت نەوەی نوێش. بۆ من شانازییەکی گەورەیە کە لەنێو ئێوەدا بم.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ماوەی ژیانی تۆپی پێدا دوو نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا و یۆرۆی 2016 و پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و پێنج تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە.