ئێران دەستگیركراوێكی فەڕەنسی- ئەڵمانی ئازاد دەكات

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118


راچڵەكین-

دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بێتاوانی سەلماند لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كرابوون، لینارت مۆنتیرلوس، كە هاوڵاتییەكی فەرەنسی- ئەڵمانییە، دوای چەند مانگێك لە دەستبەسەربوون، ئازاد كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025 ژان نۆوێل بارۆ-وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، رایگەیاند مۆنتیرلوس-ی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن ئێرانەوە ئازادكراوەو رەوانەی ولاتەكەی دەكرێتەوە.

هاوكات وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئێران كرد هاوشێوەی مۆنتیرلوس، دوو هاوڵاتی فەرەنسی بەناوەكانی ( سیلین كولێرو ژاك باری) ئازاد بكات كەماوەیەكە لەو وڵاتە زیندانیكراون.

لینارت مۆنتیرلوس رۆژی 16ی حوزەیرانی 2025 لە بەندەر عەباس و تەنها دوای سێ رۆژ لە دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستگیركرا لەكاتێكدا بەنیازبوو بەپاسكیلەكەی بچێتە ئەو وڵاتە..

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن