راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور لەگەڵ زیاد بوونی خێرای بۆ سەرووی (20)كم لە كاتژمێرێكدا، هەندێ كات لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لە هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای كركووك و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە ی سیلیزی.
سبەینێ سێشەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30پلەی سیلیزی
دهۆك : 30پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32پلەی سیلیزی
ئامێدی : 28پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 30پلەی سیلیزی
كەركوك : 32پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی
سۆران : 31پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36پلەی سیلیزی