داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و دەوروبەری نزیكەی لە 60% كەمدەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1037


راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 11 تا 17ی 10ی  2025 ، بڕی (9) ملیارو (264)ملیۆن و (789)هەزار و (294)دینار بووە، لە (89%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (11%)ی بەشێوەی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  59.404% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 13 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 4 تا 10-10ی ئەیلولی  2025 بریتیی بوو لە (22) ملیارو (821) ملیۆن و (710) هەزارو (419) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.   

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن