مارك زوكر بێرگ
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ مارك زوكر بێرگ یادی 36 ساڵی ته‌مه‌نی كرده‌وه و ئه‌م گه‌نجه توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهاندا ئه‌ویش " فه‌یس بووك" ه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین فیلم له‌سه‌ر ژیانی دروستكراوه به‌ڵام چه‌ند نهێنیه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س زانیاریان له‌سه‌ری نه‌بێت و پێگه‌ی" تایمز نیوز ناو" 5 گرنگترین زانیاری له‌سه‌ر ژیانی مارك خستۆته ڕوو.
1-بچوكترین ملیاردێره:
یه‌كێكه له پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و ناوی له لیستی" فۆربس" هه‌یه بۆ 10 ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سه‌كانی جیهان كه ته‌مه‌نی خوار 50 ساڵه.
2-نهێنی ڕه‌نگی شین:
مارك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرفتی ڕه‌نگ كوێری هه‌یه ناتوانێت ڕه‌نگی سوور و سه‌وز ببینێت و تاكه ڕه‌نگ كه ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی بكات ڕه‌نگی شینه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه فه‌یسبووكی ڕه‌نگی شین كردوه.
3-له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه داهێنه‌ر بووه:
له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا تۆڕێكی په‌یوه‌ندی به‌ناوی" زۆرك نێت" دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری باوكی بكات له كاری پزیشكی دداندا.
4-شه‌ش زمان ده‌زانێت:
له‌ڕووی ڕۆشنبیریه‌وه توانای خوێنده‌وه و نوسین و قسه‌كردنی هه‌یه به شه‌ش زمانی" ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و لاتینی و یۆنانی كۆن و ماندرین و عیبری"
5-بابه‌ته گرنگه‌كانی ژیانی مارك:
یه‌كه‌م بابه‌تی گرنگی ژیانی مارك فه‌یسبووكه و دواتر ئاژه‌ڵی ماڵیه.