راچڵەكین -
بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە كەیسێكی سێكسی، پادشای بەریتانیا نازناوی شازادە لە برا بچووكەوەی دەسەنێتەوەو لە كۆشكیش دەریدەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-10-2025، كۆشكی باكینگهام بڵاویكردەوە، بە فەرمانی شا چارلزی سێیەم، پادشای بەریتانیا، نازناوی (شازادە) لە شازادە ئەندرو، برای بچووكی پادشا دەسەندرێتەوەو لە كۆشكی پادشایەتیش دەردەكرێت.
هۆكاری فەرمانەكە بۆ هەبوونی پەیوەندی شازادە ئەندرو بە بزنسنمانی ئەمریکی جێڤری ئیپستین دەگەڕێتەوە، كە تاوانباركرابوو بە ئەنجامدانی تاوانی سێكسی و ساڵی 2019 بەهۆی ئەو كارە ئابڕووبەرییە، لە گرتووخانە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
كۆشكی باكینگهام ئاماژەی بەوەشكردووە، چا چارلزی سێیەم دەستی بە رێكارە فەرمییەكان كردووە بۆ لێسەندنەوەی نازناوی شازادە و هەموو رێزلێنانەكانی لە برا بچووكەكەی و هاوكات لە كۆشكی شاهانەش دەردەكرێت.
دەرچوونی فەرمانە شاهانەكەی بەریتانیا لەكاتێكدایە تائێستا شازادەر ئەندرو نكوڵی لەو تۆمەتانە دەكات كە ئاڕاستەی كراون و رەتیدەكاتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە كەیسە ئابڕووبەرییەكەی جێڤری ئیپستین هەبێت.