راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3-11-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاویەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ سێشەممە 4-11-2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی