ڕاچڵه‌كین- باپیره‌كان جارێكی دیكه توانیان نه‌وه‌كانیان له باوه‌ش بگرن كارگه‌كان كه‌وتونه‌ته‌وه كار، ئه‌مانه‌ش دیمه‌نی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌یه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئیتاڵیا لابراوه. ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری میلانۆ كه‌وتۆته‌وه كار و عاشقانی وه‌رزش چونه‌ته‌وه ناو باخچه‌كانی ڕۆما بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزش بكه‌ن،گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی بندقیه جارێكی دیكه پڕبۆته‌وه له هاوڵاتیانی ئیتاڵی و له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان هاوڵاتیان ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان كردوه دوور له یه‌ك دابنیشن و چێشتخانه و كافتریاكان به ڕووی هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه.