راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 05-11-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەگشتی نزیكدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە 06-11-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت و نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
كەركوك : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی