هالاند ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

وەرزش

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 753

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەستێرەی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی دووەم گۆڵی یانەکەی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند لە یارییەکەی شەوی ڕابردوو چامپیۆنزلیگدا تۆمارکرد و ئەو گۆڵە چووە مێژووەوە.

هالاند لە خولەکی 29 بە ئەسیستی جێریمی دۆکوی هاوڕێی گۆڵی دووەمی سیتی تۆمارکرد، تەنها حەوت خولەک دوای ئەوەی فیل فۆدن بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

هالاند کۆی گۆڵەکانی لە چامیۆنزلیگ بەرزکردەوە بۆ 54 گۆڵو بەمەش بووە 10یەم گۆڵکاری مێژوویی جامەکە، بەمەش تەنها 4 گۆڵ لە تۆماس مۆلەری پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی دوورکەوتووەتەوە و شەش گۆڵی دوورە لە ئەندری شێڤچێنکۆی پلە هەشتەم و حەوت گۆڵیش لە دوای کیلیان مباپێ و ڕود ڤان نیستێلرۆی دوورکەوتووەتەوە.

هێرشبەرە نەرویجییەکە ئێستا دووەم یاریزانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە 26 ساڵ، تەنها لە دوای لیۆنێل میسی ئەفسانەی بەرشەلۆنەیە کە لە هەمان تەمەندا 59 گۆڵی تۆمارکردووە.

هالاند تەنها لە 52 یاری چامپیۆنزلیگدا 54 گۆڵی کردووە، فۆڕمە سەرنجڕاکێشەکەی لە سەردەمی پیپ گواردیۆلا بەردەوامە، لە دوایین 17 یارییدا لەگەڵ یانەکەدا 21 گۆڵی تۆمارکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن