راچڵەكین-
دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت:"بەبۆنەی كۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین كە دڵسۆزانەو خۆنەویستانە هەوڵی سەرخستنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیاندا."
"ئێستا كاتی ئەوەیە هاووڵاتیان و خەمخۆرانی كوردو یەكێتی لەسەر سندوقی دەنگدان دەنگ بە نوێنەری راستەقینەی خۆیان بدەن و سندوقەكان پڕبكەن لە دەنگی سەوزی هیواو ئومێد بۆ ئەوەی هێزی ئێوەبین لە بەغداد. " دەرباز كۆسرەت رەسول وا دەڵێت.
دەرباز كۆسرەت رەسول، سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات كە نەیانهێشت هەڵمەتی هەڵبژاردن، برایەتی و پێكەوەژیان بخاتە ژێر هەرەشەوە، چونكە دواجار هەمووان بۆ مافە ڕەواكانی خەڵك تێدەكۆشن:"ئاشتی و تەبایی ئومێدی هەموومانە."
دەرباز كۆسرەت رەسول ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕوو لە كوردستانیان و هەولێرییە خۆشەویستەكان دەكات و پێیان دەڵێت:" لە قۆناغێكی هەستیارداین و پێویستە رۆژی 11ی 11 ئەوەتان لە بیربێت و ئەو هێزە هەڵبژێرن كە دەنگ و سەنگی ئێوەیە لە بەغدا، بۆ هەمووانی بسەلمێنن كە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 222 هێزی ئێوەیە لە بەغدا."