راچڵەکین-
بڕیارە ئەمڕۆ تیروپشک بۆ
ناوی حاجییانی ساڵی 2026ی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە،
تیروپشک بۆ ناوی حاجییانی ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: زیاتر
لە 89 هەزار کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناویان بۆ پڕۆسەی حەج
نووسیوە و لە کۆی ئەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 125 کەس ناویان لە تیروپشكەکە
دەردەچێت.