راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە 19-11-2025، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە (1-3) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی