پارەی موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 11 دیاریكرا

کوردستان

55 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 579

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارپێكردنی موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو شوێنانەی تائێستا موەلیدەكاریان تێدا دەكات بۆ مانگی 11 دیاریكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی كانونی یەكەمی 2025 كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە لە (290) دینار.

ئەوەش روونكراوەتەوە، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (277) دینارە.

پێویستیشە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە. كارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن