ڕامۆس تواناکانی پێشکەش بە یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا دەکات

وەرزش

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 55

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری ئەفسانەیی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، حەز دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا لە خولی ئیتاڵیا یاری بکات.

ڕامۆسی تەمەن 39 ساڵ، چەند ساڵێک لەمەوبەر یانەی ڕیال مەدریدی بەجێهێشت و لە هاوینی 2024 بڕیاریدا ئەوروپا بەجێبهێڵێت پەیوەندی بە یانەی مۆنتێری مەکسیکییەوە کرد.

گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانە مەکسیکییەکە لە کۆتایی ئەم مانگە (31ی کانوونی دووەم) کۆتایی دێت.

ئەمەش واتە لە یەکەمی مانگی یەکەوە وەکو یاریزانێکی ئازاد ئامادە دەبێت، لەکاتێکدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ئازاردا تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، ڕامۆس و نوێنەرانی پەیوەندییان بە بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانەوە کردووە بۆ ئەوەی پرسیار بکەن لەبارەی ئارەزووی ئەوان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم هەنگاوە دەتوانێت دەرفەتێک بە ڕامۆس بدات کە لەگەڵ لۆکا مۆدریچی هاوڕێی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید یەکبگرێتەوە، کە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 40 ساڵە، چێژ لە وەرزێکی سەرکەوتووی خولی ئیتاڵیا وەردەگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن