بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووی خوێندنگەكان بڕیاریدا

کوردستان

09/12/2025     ژمارەی بینراو 1254

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێ چوارشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2025 بڕیاریدا.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند:"لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و لەسەر داواو داخوازی كەسوكاری خوێندكاران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی چوار شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن