راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور ر هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی كەم لە هەندێ كات لەسەر ناوچە شاخاویەكان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێكی كەم لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریە بەرزەكان. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 2- 4 پلە.
سبەینێ پێنجشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە ناوچەشاخاویەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی