چی بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ كراوە؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58


راچڵەكین-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە 330 ملیۆن دینار بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ تەرخانكراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2025 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، بەبەهای 100 ملیۆن دینار  پێداویستییەكانی ناوەندی خوێندن لەچەمچەماڵ دابینكراوە.

بەهەمان شێوە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی و هەولێر بڕی 85 هەزار كتێبی نوێ بۆ خوێندكارانی چەمچەماڵ دابینكراوە كە بەهاكەیان بە دیناری عیراقی دەگاتە 101 ملیار دینار.

لەئاكامی ئەو بارانە بەخوڕو لافاوەی هەفتەی ڕابردوو، سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لە گەرمیان و چەمچەمال زیانی گیانی و ماددی زۆری لێكەوتەوە، بەهۆیەوە دوو خوێندكار گیانیان لەدەستداو ژمارەیەك قوتابخانەش زیانی زۆریان پێگەیشت كە لەئێستادا بەكەڵكی خوێندن نایەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن