ئەڵمانیا بە بەهای چەندین ملیار دۆلار سیستمی مووشەكی لە ئیسرائیل دەكڕێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەكین -

حكومەتی ئەڵمانیا بەمەبەستی بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی، سیستمی مووشەكی لە ئیسرائیل دەكڕێت، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیش ئاشكرایدەكات، گرێبەستەكە فراوانكراوەو بەهاكەشی بۆ شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بەرزكراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، رەزامەندی دراوە لەسەر پێدانی سیستەمی مووشەكی بە ئەڵمانیا، ئەمەش لەچوارچێوەی گرێبەستێكی نێوان هەردوو وڵات كە بەهاكەی شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە.

گرێبەستەكە تایبەتە بە كڕینی سیستمی مووشەكی حیتس 3 بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیسرائیلییەوە بەرهەمدەهێنرێت و یەكێكە لە سیستەمە هەر پێشكەوتووە مووشەكییەكان لەسەر ئاستی جیهاندا.

پێشتر پەرلەمانی ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕیبوو بۆ كڕینی سیستەمەكە بەبەهای سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی بڕیاری راگرتنی هەناردە و هاوردەكردنی چەك و تەقەمەنی لەگەڵ ئیسرائیل، جێبەجێكردنی گرێبەستەكە راگیرا، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەش، پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر داوای وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی، گۆڕانكاریی لە ناوەڕۆكی گرێبەستەكە كرد و فراوانتری كرد، بەمەش بەهای گرێبەستەكە بەرزبووەوە بۆ شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن