نەوت بەسەر دانیشتوانی قەزایەك و دوو ناحیەی سلێمانی دابەشدەكرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 958

راچڵەكین -

پرۆسەی دابەشكدرنی نەوت لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەردەوامە  سبەینێ نەوت بەسەر دانیشتووانی سەنتەری قەزاكە و هەردوو ناحیەی شۆڕش و تەكیە دابەشدەكرێت.

یەكەی سووتەمەنی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ شەممە 20-12-2025، نەوت لە گەڕەكەكانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و هەردوو ناحیەی شۆڕش و تەكیە دابەش دەكرێت.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، ئەو هاووڵاتیانەی كارتی زیرەكی نەوتیان نوێكردوەتەوە دەتوانن نەوتەكە وەربگرن، هەر هاوڵاتییەكیش تا ئێستا كارتی نەوتی وەرنەگرتووەتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بە نرخی 104 هەزار دینار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن