راچڵەكین-
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق، ناوی ئەو گروپانە ئاشكرا دەكات كە ئامادەییان دەربڕیوە چەك دابنێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی كانوونی یەكەمی 2025 فایەق زێدان، رایگەیاند، هەریەك لە گروپەكانی ( عەسائیبی ئەهلی حەق، سەیدولشوهەدا، كەتیبەكانی ئیمام علی و ئەنساروڵڵا ئەوفیا) ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دانانی چەك.وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.
"ئەو چوار گرووپە نوێنەرایەتیی سیاسییان لە پەرلەمان هەیە، بۆیە لەگەڵ نوێنەرە سیاسییە سەرکەوتووەکانیان کە بوونەتە پەرلەمانتار، گفتوگۆمان کردووە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی رێنمایییەکانی مەرجەعیەتی ئایینیی پیرۆز لە نەجەف، سەبارەت بە پێویستیی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، بەو پێیەی ئەوان بەشێکن لە دەوڵەت." سەرۆكی ئەنجوومەنی بالای دادوەری عیراق وا دەڵێت.