هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەم سزایانە دەبەخشێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 720

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، تا كۆتایی هاتنی پشووە فەرمییەكان، هیچ جۆرە پسوڵەیەك لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەكە نابڕدرێت. 

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ لە ڕۆژی چوارشەممە 24-12-2025 كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ تا دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێدا، هیچ جۆرە پسوڵەیەك لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیان نابڕدرێت.

بە پێی ناوەڕۆكی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو هاوڵاتییانەی لەو ماوەیەدا مامەڵەكانیان تووشی سزای دواكەوتن دەبێت دەبەخشرێن لە سزای دواكەوتن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن