راچڵەکین-
ئەمەریکا لە رێگەی چەند
مووشەکێکەوە هێرشەکانی بۆ سەر پایتەختی ڤێنزوێلا دەستپێکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
شەممە، دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە کاراکسی پایتەختی ڤێنزوێلا بیسترا و بەگوێرەی
ئەو گرتانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای
شارەکە دوکەڵ و ئاگر بەرزدەبووەوە و ژمارەیەک فڕۆکەش بە ئاسمانی ئەو شارەدا
دەسوڕانەوە.
دوای چەند خولەکێک لەو
رووداوانە، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤێنزوێلا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی
بەوەکرد: با هەموو جیهان بزانێت ئەمەریکا هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەمان
دەستپێکردووە و ئەمڕۆ بە چەند مووشەکێک پایتەختەکەمانی بە ئامانج گرتووە.
هاوکات سکای نیوز لە
زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشكرایکردووە: ئەمەریکا کارەکانی بۆ رووخاندنی رژێمی
مادۆرۆ دەستپێکردووە و لە هێرشەکانی ئەمڕۆیدا بنکەیەکی ئاسمانی کردووەتە ئامانج.