وەزارەتی دارایی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 113

راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە: ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەین، سبەی یەکشەممە پشووی بانکییە لەسەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەوهۆیەوە دەرگای بانکەکان بە رووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پرۆژەی (هەژماری من) کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی 2025.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن