راچڵەکین-
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤێنزوێلای راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانمان
لە دژی ڤێنزوێلا و سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد:
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤێنزوێلا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و لە وڵاتەکەی
بردراونەتە دەرەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکەم.