راچڵەکین-
جێگری سەرۆکی ڤێنزوێلا ئاشکرای
دەکات، نازانن لە ئێستادا سەرۆکی وڵاتەکەیان لەکوێیە.
دێسلی رۆدیگێر جێگری
سەرۆکی ڤێنزوێلا رایگەیاند: نازانین لە ئێستادا مادۆرۆ سەرۆکی وڵاتەکەمان و
هاوسەرەکەی لەکوێن، پێویستە ئەمەریکا بەڵگەی زیندوویەتی ئەوانمان بۆ بخاتەڕوو.
ئەم لێدوانە دوای ئەوە
دێت، کە بەیانی ئەمڕۆ هێزی دەلتای فۆڕسی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ڤێنزوێلا
ئەنجامدا و دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، کە سەرۆکی ڤێنزوێلا و
هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە.