ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێم بەرزدەبێتەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێم بەشێوەیەكی بەراو زیادیان كردووە و لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ئاو كۆگاكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە راگەینەدراوێكدا بڵاویكردەوە، كاریگەری شەپۆلی باران و لافاو و بەفر، كە لە سەرەتای كانوونی یەكەمەوە دەستی پێكرد، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا بارانبارین لە زۆربەی دەڤەرەكان دوو تا سێ بەرامبەر زیاتری ساڵی پار باریوە، بەفریش ناوچەیەكی فراوانی گرتەوە، ئەمەش بەڕێژەیەكی باش داهاتی ئاوی لە سەرچاوەكانەوە زیادكردو كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكان ئاستێكی باشیان تۆماركرد.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو ماوەیە لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، زیاتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ئاو كۆگاكراوە، ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان پێنج مەتر و لە بەنداوی دوكانیش چوار مەتر زیادیكردووە، لە بەنداوی دهۆكیش یەك ملیۆن مەتر سێجا ئاو كۆگاكراوە و 41 سم زیادیكردووە، بەنداوی گۆمەسپان داهاتی یەك ملیۆن مەتر سێجا بووە و یەك مەتر ئاستی ئاو زیادیكردووە، هاوكات بەنداوە بچوك و مامناوەندەكانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون، ئەوانی تریش زیادیان كردووە و ئاویان لێ كۆگاكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن