لە سێ ناوچەی هەرێم پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین -

بەهۆی نالەباریی رەوشی كەشوهەوا و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی، بڕیاردرا سبەینێ لە سێ قەزای سەر بە ئیدارەی سۆران بكرێتە پشووی فەرمی.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردەوە، دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی فەرمانبەران و كارمەندانی دەزگا حكومییەكان، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە 4-1-2025، لە هەر سێ قەزای مێرگەسۆر، چۆمان و سیدەكان، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دەزگا حكومییەكان.

پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئاڵوگۆڕییەكان ناگرێتەوەو دەوامیان ئاسایی دەبێت.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەوە، دوای وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی كەشناسی و ناسەقامگیری كەشوهەوا و دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچە بۆ 15 پلە لە ژێر سفر، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە 4-1-2026، بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەكانی (حكومی و ناحكومی) و پەیمانگەكانی سنووری پەرەردەی سۆران. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن