ترەمپ پەیامێكی هەڕەشەی نوێ ئاڕاستەی ئێران دەكات

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 705


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر، پەیامێكی هەڕەشەی ئاڕاستەی ئێران كردو رایگەیاند، ئەگەر بێتو خۆپیشاندەری زیاتر لەو وڵاتە بكوژرێن ئەوا " ڕووبەڕوو گورزێكی زۆر بەهێز دەبێتەوە."

دۆناڵد ترەمپ، لەنێو فڕۆكەكەی ( ئێر فۆرس وەن) بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:" بەووردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین، ئەگەر وەك ڕابردوو دەستبكەن بە كوشتنی خەڵكی، ئەوا لەو بڕوایەدام گورزێكی بەهێزیان لەلایەن ئەمریكاوە بەردەكەوێت."

بەهۆی سەختی گوزەران و دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار، ماوەی هەشت ڕۆژە، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەشێكی زۆر لە پارێزگاو شارەكانی ئێرانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارە نافەرمیانەش كە بڵاوكراونەتەوە تائێستا 12 كەس كوژراون كە زۆرینەیان لە ناوچە كوردنشینەكان و لوڕستانن، لەنێو كوژراوەكانیشدا ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان هەن، جگە لەوە دەیانی تر برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن