راچڵەكین-
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 5ی كانوونی دووەمی 2026 یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكرا بكات.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، هەفتەی ڕابردوو، دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی 5ی ئەم مانگەی دیاریكردبوو، وەك دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی سیڤی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق.
تائێستا نزیكەی 80 كەس سیڤی خۆیان پێشكەشكردووە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق.