راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان تەنكە هەوری بەرز و نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (2- 4 ) پلەی سیلیزی.
سبەی سێ شەممە 6ی كانوونی دووەمی 2026 ساردی و سەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێ وە بەگشتی لەنێوان تەنكە هەوری بەرز و ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :14 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆك 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
كەركوك 15 پلەی سیلیزی
ئاكرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی