مانچستەر یونایتد ئامۆریمی دوورخستەوە

وەرزش

05/01/2026     ژمارەی بینراو 279

راچڵەكین-

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، دواجار بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ڕوبێن ئامۆریمی ڕاهێنەرە پورتوگالیەكەی، دوای زنجیرەیەك ئەنجامی نەرێنی تیپی تۆپی پێی یەكەمی یانەكە.

لە بەیاننامەی یانەكەدا هاتووە، رۆبن ئەمۆریم دەستی لە پۆستی سەرۆكی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد كێشاوەتەوە:" رۆبن لە مانگی تشرینی یەكەمی 2024 ئەركی ڕاهێنەرایەتی پێ سپێردراو لە مانگی ئایاردا سەركردایەتی تیپەكەی كرد بۆ یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگ لە بلباو".

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" لەگەڵ بوونی مانچستەر یونایتد لە پلەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی، ئیدارەی یانەكە بڕیارە قورسەكەیاندا كە ئیتر كاتی گۆڕانكاری هاتووە."

یانەی مانچستەر یونایتد دەڵێت، دارێن فلێچەر ڕاهێنەرایەتی تیپەكە دەگرێتە ئەستۆ لە یاریەكەی بەرامبەر بێرنلی لەڕۆی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییە وەرزشییەكان دەڵێن، كارگێڕیی  مانچستەریونایتد لە دوایین لێدوانی ئامۆریم زۆر نیگەرانبوون، لە دوای یەكسانبوونی تیپەكەی بەرامبەر لیدز یونایتد.

" من بەرپرسی یەكەمی تیپەكە دەبم، نەك تەنیا راهێنەری مەشقەكان. من لەسەرەتاوە لەوەدا روون بووم، بۆ 18 مانگی داهاتووش هەمان شت راستە". ئەمە ئەو لێدوانەی ئامۆریم بوو كە دەووترێت بەهۆیەوە لەپۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن