راچڵەکین-
بەگوێرەی
زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی کوشتن لە سنووری پارێزگای
سلێمانی روویدا، کەمێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکان توانیویانە شوێنی تۆمەتبارەکە
بدۆزنەوە و بە مەبەستی دەستگیرکردنی روویانکردووەتە ئەو شوێنە.
زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە،
تۆمەتبارەکە ئامادە نەبووە خۆی رادەست بکات و رووبەڕووی هێزەکان بووەتەوە.
لە
ئەنجامی رووبەڕوبوونەوەکە، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و تۆمەتبارەکەش
لەلایەن ئەو هێزەوە کوژرا کە بە مەبەستی دەستگیرکردنی چووبوون.