راچڵەکین-
بنیامین ناتانیاهو
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ بووەتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا
شەش جار لەگەڵیدا کۆبوومەتەوە، ئێمە هاوکارییەکانی نێوانمان بە شێوەیەک بەهێز
دەکەین کە پێشتر وێنەی نەبووە، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین کۆبوونەوەماندا
جەختیکردەوە لە چەکداماڵینی گروپی حەماس.
ئاماژەی بەوەشکرد:
هەڵوێستی من و سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران روونە و ئێمە رێگە نادەین تاران
بەرنامە ئەتۆمییەکەی نوێ بکاتەوە یان پیشەسازیی مووشەکی بالیستیکی نۆژەن بکاتەوە،
خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە روو لە فراوانبوون دەکات و تەلئەبیبیش پشتیوانی گەلی
ئێرانە.
روونیشیکردەوە: گرنگترین
بڕیاری وڵاتەکەمان هێرشکردنە سەر ئێرانە، ئەگەر لەلایەن تارانەوە هەر هێرشێک بکرێتە
سەرمان ئەوا وەڵامەکانمان زۆر مەترسیدار دەبن.