راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6-1-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1-2) بە بەراورد بە پلەكانی گەرمای دوێنێ.
سبەینێ چوارشەممە 7-1-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ناوچە شاخاویەكان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی