دادگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەم كەسە دەركرد

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 360

راچڵەكین-

دادگای سلێمانی بریاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژی (ئومێد عەلی مستەفا)دەركرد ئەو شۆفێری تەكسیەی ساڵی پار لەناوچەی هوانە تەرمەكەی لەناو سندوقی تەكسییەكەیدا دۆزرایەوە.

لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییكردنەكە، بكوژەكە لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو ڕایگەیاندووە: "بەهۆی دۆڕاندنی بڕێكی زۆر پارە لە قوماردا و بۆ دانەوەی قەرزەكانم، ویستوومە ئۆتۆمبێلە تەكسییەكەی ئومێد عەلی بدزم و بیفرۆشم."

ڕۆژی 11ی كانوونی یەكەمی 2024  چوار شەممە، 11ـی 12ـی 2024، تەرمی هاوڵاتییەك بە ناوی ئومێد عەلی مستەفا، لە ناو ئوتۆمبێلەكەی خۆیدا، لەسەر ڕێگەی (عەربەت - سلێمانی) لەناوچەی هوانە دۆزرایەوە، دوو ڕۆژ دواتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بەناوەكانی بەناوەكانی (ی، ك، ن) تەمەن 22 ساڵ و هاوكاری بكوژ بە ناوی (ز، ج، ح) تەمەن 31 ساڵ بەتۆمەتی كوشتنی (ئومێد عەلی ) راگەیاند.

وەك لەڕلگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە:" دوای دەستگیركردن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان، تۆمەتباران دانی بە تاوانەكەیدا ناوە؛ دەركەوت تۆمەتباری سەرەكی بە چەكی جۆری دەمانچە بە چوار گولـلە لە نزیك گوندی (گڵەزەردە) هاووڵاتییەكە دەكوژێت و دواتر تەرمەكە دەكاتە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەكە و لەسەر ڕێگەی (سلێمانی - عەربەت) ئۆتۆمبێلەكە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن".

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن