حكومەتی عیراق بەشە خۆراكی هاوڵاتیانی هەرێمی ڕاگرت

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 538


راچڵەكین-

حكومەتی عیراق بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت، بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم لە 2003 وە پارەی بەشەخۆراكی ڕەوانەی بەغداد نەكردووە.

بڕی ئەو پارەیەی كەدەكەوێتە سەرشانی حكومەتی هەرێم و پارەی نەدراوی بەشەخۆراكی مانگانەیە لەساڵی 2003 وە دەگاتە 117 ملیار دینار، لەكاتێكدا مانگانە بڕی 750 دینار لەهاوڵاتیان وەرگیراوە لەبەرامبەر پێدانی بەشەخۆراكی مانگانەدا.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، لە 24ی تشرینی دووەمی 2025 بەغداد بەشەخۆراكی بڕیوەو داوا دەكرێت 250 دیناری زیاتر لەهاوڵاتیان وەربگیرێت.

" حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەو هەوڵ هەیە لەم چەند ڕۆژدا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت." كامەران فەتاح وا دەڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە بۆ لەمەوداو هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراكی مانگانە پێی، لەجیاتی 750 دینار، 1000 دیناری لێوەربگیرێت واتا 250 دینار زیاتر بۆ دانەوەی قەرزەكەی حكومەتی عیراق، ئەو كاتە بەغداد بڕیار لەڕەوانەكردنی بەشە خۆراكی مانگانە دەدات.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن