باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق ستایشی هێزی پێشمەرگە دەكات

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106


راچڵەكین-

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق ستایشی هێزی پێشمەرگەو خزمەت و قوربانییەكانی دەكات لەپێناو بەرگری لەعیراق و سەروەرییەكەی.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی كانوونی دووەمی 2026 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە 105 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عیراق، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوەكەیدا، ستایش و پەسنی خزمەت و قوربانییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەنێویشیاندا هێزی پێشمەرگە دەكات لەپێناو پاراستنی عیراق و سەروەرییەكەی.

ئەمریكا دان بەڕۆڵی كاریگەرو زیندووی ئەو هێزانە دەنێت لەسەركەوتنی مەیدانی بەسەر رێكخراوی داعش و پشتیوانیكردنی عیراقێكی سەقامگیر.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا هاتووە:" جەختدەكەین لە پابەندبوونمان بەكاركردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عیراق، لەكاتێكدا عیراق بەردەوامە لە بونیاتنانی داهاتوویەكی ئارامتر و پڕشنگدارتر بۆ گەلەكەی."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن